سەردێر

یەكێتی تۆپی پێی عێراق یانەی هەولێری سزادا

خەڵك –
لیژنەی سزاكان لە یەكێتی تۆپی پێی عێراق ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی ئاڵۆزییەكانی یاری نێوان هەولێر و شورتە یانەی هەولێر سزا درا و یانەكەش بێبەشكرا لە یاریكردن لەناو یاریگای خۆی و بەبێ ئامادەبوونی هاندەران بۆ (٥) یاری.

لیژنەی سزاكان لە یەكێتی تۆپی پێی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدابڵاویكردەوە، كە بەهۆی دروتسبوونی ئاڵۆزییەكانی یاری نێوان هەردوو یانەی ھەولێرو شورتە سزای یانەی هەولێر درا، كە دەبێت بۆ (5) یاری لەدەرەوەی یاریگای خۆی و بە بێ هاندەر یاری بكات .

بڕیارەكانی لیژنەی سزاكان لە یەكێتی تۆپی پێی عێراق:
1 بێبەشكردنی یانەی ھەولێر لە یاریكردن لەناو یاریگای خۆی و بەبێ ئامادەبوونی ھاندەران بۆ (٥) یاری.
2 سەرەنجڕاكێشانی یانەی ھەولێر لەبارەی پێویستیی فەراھەمكردنی مەرجەكانی ئاسایش و سەلامەتی لەناو یاریگادا.
3 سزادانی ھاندەرێكی یانەی شورتە بەناوی (حەیدەر نادر ساعدی) بەبێ بەشكردنی لەچوونی بۆ ناو یاریگاكان بۆ ماوەی دوو وەرز، بەھۆی ھاندانی بۆ دروستبوونی شەڕو ئاڵۆزی.
4 غەرامەكردنی یانەی شورتە بە بڕی (ملیۆنێك) دینار بەھۆی ئەو زیانەی لە ھاندەرەكانی بە یاریگای (فرانسۆ حەریری)یان گەیاندووە لە ھەولێر.
5 راگرتنی (كاروان محەمەد) سەرپەرەشتیاری یارییەكە، لە سەرپەرەشتیكردنی یارییەكان بۆ ماوەی سێ خول.