سەردێر

ئەستێرەكەی ئارسناڵ چاوەڕێی پەیوەندییەكی چاڤييە

خەڵك-
بەرشەلۆنە دەگەڕێتەوە بۆ یەكێك لە ئامانجە كۆنەكانی و دەیەوێت لە میركاتۆی زستانەی داهاتوو، بۆند لەگەڵ ئەستیرەیەكی یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی واژۆ بكات، ئەمەش بەپێی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییە فەڕەنساییەكان كە ئەمڕۆ دوو شەممە بڵاوكرانەوە.

بەپێی ماڵپەڕی “le10sport” بەرشەلۆنە گەڕایەوە بۆ هەوڵی دەستخستنی خزمەتەكانی بییر ئیمیریك ئۆباميانگ هێرشبەری گابۆنی یانەی ئارسناڵ.

ماڵپەڕە فەڕەنساییەكە نوسیویەتی، چاڤی هێرناندیز ڕاهێنەری بەرشەلۆنە داوای ئۆبامیانگی كردووە وەك خواستن لە كۆتایی ئەم وەرزە، یاریزانە گابۆنییەكەش خۆشحاڵی دەربڕیوە بۆ یاریكردن لەگەڵ بەرشەلۆنە لەم وەرزەدا، بۆیە تەنیا چاوەڕوانی پەیوەندییەكی چافی دەكات، تا بگوازرێتەوە بۆ كامپ نۆ.

ئۆبامیانگ بۆ دوو وەرزە زۆر باسی گواستنەوەی دەكرێت بۆ ڕیزەكانی بەرشەلۆنە، بەر لەوەی بۆندەكەی لەگەڵ یانە لەندەنییەكە نوێبكاتەوە.

بەرشەلۆنە بەشوێن هێرشبەرێكی نوێدا دەگەڕێت لە میركاتۆی زستانە، بەهۆی پێكانی سێرگیۆ ئەگیۆرۆ و مارتن براتوایت، وێڕای ئەوەی كە چاڤی بڕوای بە تواناكانی بلۆك دی یۆنگ نییە.