سەردێر

بانكی ناوەندی دۆلاری زیاتر دەخاتە بازاڕەوە

خەڵك-
بانكی ناوەندی عیراق، زیاتر لە 195 ملیۆن دۆلاری ئەمریكایی دەخاتە بازاڕەوە، كە بە بڕێكی زیاتر لە ڕۆژی پێشوو دادەنرێت.

ئەمڕۆ دوو شەممە، بانكی ناوەندی عیراق، بڕی 195 ملیۆن و 284 هەزار و 750 دۆلاری خستەبازاڕەوە، ئەمەش بە بڕێكی زیاتری ئەو دراوە دادەنرێت بەراورد بە ڕۆژی پێشوو كە 194 ملیۆن و 658 هەزار دۆلاربوو.

بانكی ناوەندی دەڵێت: “لە كۆی گشتی پارەكە 45 ملیۆن و 690 هەزار دۆلاری بەشێوەی كاش فرۆشراوە و ئەوی تر كە 149 ملیۆن و 594 هەزار و 750 دۆلار بوو بۆ پتەوكردنی ڕەسیدی بانكەكان بووە لە دەرەوەی وڵات”.

هەر لە بەیاننامەكەی بانكی ناوەندیدا هاتووە، ”لە پرۆسەكەدا 25 باتك بۆ دابینكردنی داواكاریی پتەوكردنی ڕەسیدی دەرەوە و 17 بانك بۆ دابینكردنی داواكاریی نەختینە و 187 كۆمپانیا بەشدارییان كردووە، هەر دۆلارێكیش بە 1460 دینار فرۆشراوە.

ئەمڕۆ دوو شەممە، بەهای 100 دۆلاری ئەمریكایی لە بازاڕەكانی ناوخۆدا، بە 148 هەزار و 350 دینار مامەڵەی پێوەكرا.