سەردێر

سەڵاحەدین دەمیرتاش: گۆڕانكاری بەڕێوەیە سەردەمی ئاكپارتی و مەهەپە بەسەرچوو

خەڵك
هاوسەرۆكی پێشووی هەدەپە رایگەیاند، هێندە دەزانم كە لەتوركیای داهاتوودا نە ئاكپارتی دەبینین نە مەهەپە، سەردەمی ئەمانە كۆتایی هاتووە.

سەڵاحەدین دەمیرتاش لە چاوپێكەوتنێكی رۆژنامەوانیدا لە نێو زیندانەوە رایگەیاند: بەبۆچونی من سەرەڕای ئەو هەموو ڕێگری و كۆسپانەی كە دەیخەنە بەردەم هەدەپە و ئۆپۆزسیۆن هەنگاوی باشییان ناوە و بەردەوامیشدەبن.

دەشڵێت: پێدەچێت لەداهاتویەكی نزیكدا میتینگە هاوبەشەكانی هەدەپە و پارتە ئۆپۆزسیۆنەكانی توركیاش ببینن ئەوكات ئەردۆگان و ئاكپارتی هیچ كۆمێنتێكیان نامێنێت.

سەڵاحەدین دەمیرتاش دەڵێت: ڕاستی ئێستا ئەردۆغان چۆن بیردەكاتەوە و چۆن پلانی بۆ دەنگی كوردەكان داناوە نازانم، من دەپرسم لەدوای ئەم هەموو نەهامەتی و بكوژ و ببڕی كورد و ناوچە كوردییەكان ، دەبێت ئێستاش ئەردۆگان چاوەڕێی دەنگی كوردەكان بكات؟

دەشڵێت: بمانەوێ و نەمانەوەێ گۆڕانگارییەكی گەورە لەتوركیا بەڕێوەیە بەكورد و توركەوە ، ئێمە وەك كورد پارتی كوردی و بەربژێری كوردمان هەیە.