سەردێر

مەترسیی لەسەر ناردنی 200 ملیارەكە هەیە

خەڵك

بەپێی زانیارییەكان تا ئێستا 200 ملیارەكەی بەغدا بۆ مووچەی فەرمانبەران نەگەیشتووە.

سەرچاوەیەك بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، تائێستا ٢٠٠ ملیار دینارەكەی بەغدا نەگەیشتووەتە هەرێم و نەخراوەتە سەرهەژماری بانكی وەزارەتی دارایی.

سەرچاوەكە، دەشڵێت، بەهۆی دواكەوتنی ٢٠٠ ملیارەكە پڕۆسەی دابەشكردنی مووچە بەسستی بەڕێوەدەچێت و ماوەی زیاد لە دوو هەفتەیە مووچە دەستیپێكردووە، بەڵام هێشتا بەشێك لە وەزارەتەكان مووچەیان وەرنەگرتووە.

چەند سەرچاوەیەك باس لەوە دەكەن ئەگەر بشنێردرێت ئەمە دواین مانگە 200 ملیارەكە دێت، چونكە رێككەوتنەكە بۆ ئەمساڵ بوو، پێویست بە رێككەوتنی دیكە دەكات.
بەوپێیەش رەنگە لە مانگی یەكدا حكوومەتی هەرێم نەتوانێت مووچەی مانگی دوازدە دابەشبكات و مەترسی لەسەر دروست دەبێـت و ئەگەری پاشیەكەوتكردنی دەبێت.