سەردێر

ئەمڕۆ بەنزینی عێراقی لە سلێمانی دابەش دەكرێت

خەڵك-

بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی سوتەمەنی لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ دوو شەممە ۱۳ـ۱۲ـ۲٠۲۱ بەنزینی عێراقی لەناوشار و دەرەوەی شار دابەش دەكرێت.

بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردن و سوتەمەنی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، ئەمڕۆ دوو شەممە بەنزینی عێراقی لەناو شارە لە وێستگەكانی ” بەكرەجۆ، تاسلوجە، دۆڵەرووت، ئازادی، هەڵەبجە تانجەرۆ، هەڵەبجە گروپ”دابەش دەكرێت.
ئاشكراشیكرد، لە دەرەەوەی شاریش لە وێستگەكانی “برایان، خانزادی میر، دوكان، دۆستان، پشدەر” دابەش دەكرێت.