سەردێر

نرخی نەوت بەرز بووەوە

خەڵك-

نرخی‌ نەوت لەبازاڕەكانی‌ جیهان بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو بەرز بووەوە.

ئاژانسەكانی جیهان بڵاویانكردەوە، نرخی نەوت بۆ ئەمڕۆ دوو شەممە، 13-12-2021، بەشێوەیەك بووە كە نرخی‌ نەوتی برێنت بە 76 دۆلار و 1 سەنت لە بازاڕەكانی جیهان مامەڵەی پێوەكراوە.

هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكیش بە 72 دۆلار و 65 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.