سەردێر

لە داواكاری گشتی سكاڵا لەسەر پەروەردە تۆماركرا

خەڵك-ئارام سەردار
لەسەر بابەتێكی كتێبی زمان و ئەدەبی كوردی پۆلی (١٠)ـی ئامادەیی سەبارەت بە دەستەواژەیەك لە (لاوكێ دەروێشی عەڤدی) كە بێڕێزی دەكرێت بە ئایینی موسڵمانان، لەڕێگەی داواكاری گشتی دژی ئەو بێ ڕێزییەی سكاڵا تۆماركرا.

غازی عەلی، ئەندمی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، وەك ژمارەیەك ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگا، لەڕێگەی داواكاری گشتی دژی ئەو بێ ڕێزییەی لە پڕۆگرامی زمان و ئەدەبی كوردی قۆناغی ئامادەیی لە پۆلی دەیەم خراوەتە بەردەم خوێندكارانی موسڵمان ساڵامان تۆماركرد، چونكە ئەو بابەتە بێڕێزی دەكات بەرامبەر هەستی زۆرینەی خوێندكارانی موسڵمان.

دەشڵێت: “داواكاری گشتی ڕاستەوخۆ نووسراوی لادانی ئەو بابەتەی بۆ وەزارەتی پەروەردە كرد و داوای لێپرسینەوەی لەلیژنەی تایبەتمەندیش كرد، كە لێپرسراوی دانانی ئەو پڕۆگرامە بوون”.

هاوكات دوێنێش لەڕوونكردنەوەیەكدا بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پرۆگرامەكانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە ڕایگەیاند، ئەو بابەتە لە ساڵی ٢٠٠٧ وە لە پۆلی (١٠) لە كتێبی زمان و ئەدەبی كوردی هەیە و نوێ نییە ئەمساڵ دانرابێت و دەشڵێت: “ئێمە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پرۆگرامەكان لە ئێستادا لە قۆناغی پێداچوونەوەین بە پڕۆگرامەكانی خوێندن، چەندین كتێب پێداچوونەوەی بۆ ئەنجامدراوە”.