سەردێر

بەشێك لە پێداویستییەكانی سەنگەر بۆ پێشمەرگە دابین كرا

خەڵك-
وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، كە بەشێك لە پێداویستییەكان بۆ سەنگەرەكانی هێزی پێشمەرگە دابین كراوە و دەست بە ڕاهێنان لەسەر چۆنیەتی بەكارهێنانیان دەكرێت.

وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دوای كۆبوونەوەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگه و فەرماندە سەربازییەكان، ‌بڕیاردرا، كە بەشێك لە پێداویستییەكانی سەنگەر بۆهێزەكانی پێشمەرگە دابین بكرێت.

ڕاشیگەیاندووە، لەماوەی ئەو دوو ڕۆژەدا توانراوە بەشێك لەو پێداویستییانە بگاتە دەست پێشمەرگە.

جەختیشی كردۆتەوە، لە ئێستاشدا، لەناو دیوانی وەزارەت و بارەگای لیواكانی پیادە، ڕاهێنان لەسەر چۆنیەتی بەكارهێنانی بەشێك لەو پێداویستییانە دەكرێت.