سەردێر

هاووڵاتییەك لە هەوڵی خۆكوشتن ڕزگار كرا

خەڵك-

بەیانی ئەمڕۆ 12-12-2021، هاووڵاتییەكی تەمەن 85 ساڵ لە هەوڵی خۆكوشتن ڕزگار كرا، كە بەمەبەستی خۆكوشتن خۆی هەڵدابووە ناو زێی دوكانەوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دوای ئەوەی هاووڵاتییەكی بەتەمەن لەڕەگەزی نێر لەسەر پردە كۆنەكەی دوكان خۆی هەڵدەداتە خوارەوە، كارمەندێكی بەشی پۆلیسی دوكان دەیبنێت و دەستبەجێ پۆلیسی فریاكەوتنی دوكان ئاگادار دەكاتەوە.

ڕاشیگەیاندووە، دوو كارمەندی بنكەی پۆلیسی فریاكەوتنی دوكان بەهانایەوە دەچن و لەخنكان ڕزگاری دەكەن.

ئاشكراشی كردووە، هاووڵاتییەكە ناوی (م، ج، ح) و لەدایكبووی ساڵی 1936 ە و بەهۆی ناجێگیری باری دەرونییەوە دووەم جارە لەخنكان ڕزگار دەكرێت.

May be an image of 9 people, people standing and indoor

May be an image of 5 people and body of water

May be an image of 6 people, people standing and outdoors