سەردێر

دەوامی فەرمانگەكان لە شارێكی كوردستان راگیرا

خەڵك
بەڕێوەبەرێتی خۆسەرو دیموكراتی شەنگال، دەوامی فەرمانگەو رێكخراوەكانی شارەكەی ڕاگرت.

بەپێی نوسراوێك، بەڕێوەبەرێتی خۆسەرو دیموكراتی شەنگال، دەوامی سەرجەم فەرمانگەو رێكخراوەكانی شارەكەی تا كاتێكی نادیار ڕاگرت.

لە نوسراوەكەدا ئاماژە بەوە دراوە “تا كاتێكی نادیار” بڕیارەكە بەردەوامی دەبێت و هەركەسیش سەرپێچی بكات خۆی بەرپرسیار دەبێت.

ئاژانسی (نۆڕس پرێس) بڵاویكردەوە، لە نوسراوەكەدا هۆكاری ڕاگرتنی دەوام لە شارەكە ڕون نەكراوەتەوە.

ئێوارەی شەممە 11-12-2021 فڕۆكەی جەنگییەكانی توركیا پێگەیەكی سەربازی یەكینەكانی پاراستنی شەنگال-یان بۆردومانكرد لەناو كۆمەڵگای خانەسوری سەر بە ناحیەی‌ خانە لە باكوری شەنگال.

ڕۆژی چوارشەممە 8-12-2021 فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوان لە‌ شەنگال مەروان بەدەل خودیدا، هاوسەرۆكی بەڕێوەبەرێتی خۆسەری شەنگالی لەگەڵ خێزانەكەی‌ بە ئامانج گرت و گیانیان لە دەستدا.