سەردێر

ئەمریكا رووبەڕووی درۆنەكانی ئێران دەبێتەوە

خەڵك

لیژنەی كاروباری دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا پرۆژەیاسایەك بۆ رووبەڕووبوونەوەی درۆنەكانی ئێران پێشكەشدەكات، بە ئامانجی راگرتن و بەرهەمهێنان و هەناردەكردنیدا دوای زیادبوونی هێرشەكان لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست.

لیژنەی كاروباری دەرەوە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا دەڵێت پرۆژەیاساكە رێ دەدات بە وەڵامدانەوەی هەڕەشەكان كە ئێران دروستیدەكات لەسەر ئەمریكا و هاوبەشەكانی لە ناوچەكەدا.

روونیشیكردەوە لە بەرژەوەندی هەموولایەكدایە كڕین و فرۆشتنی درۆنی ئێرانی رابگیرێت، بەتایبەت كە هێرشی ئێرانیی و گرووپە هاوپەیمانەكانی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست زیادیانكردووە.

بەپێی راپۆرتی كەناڵی ئێران ئینتەرناشناڵ گریگوری میكس سەرۆكی لیژنەی كاروباری دەرەوەی كۆنگریس و مایكڵ ماكول كۆنگرێسمانی كۆماریی و تێد دوێچی دیموكراتی و جۆر ویلسۆنی كۆماری پرۆژەكە پێشكەشدەكەن.