سەردێر

وەزارەتی كارەبا لەسەر پێوەری زیرەك روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە

خەڵك
وەزارەتی كارەبای هەرێمی كوردستان روونكردنەوەیەكی لەسەر پێوەری زیرەك بڵاوكردەوە و رایگەیاند، هۆكاری نەهاتنەوەی كارەبا پاش فیۆزكردنی پێوەری زیرەك رووندەكاتەوە.

راشیگەیاند، ئەو هاوبەشانەی كارەبا كە پێوەری زیرەكیان بە هۆی بارزۆری (بەكارهێنانی زیاتر لە ٤٠ ئەمپێر) یان هەر گرفتێی دیكە دەكوژێتەوە و، پاش ٢٥٠ چركە ناگەڕێتەوە، لەبەر بوونی گرفت لە هێڵی ساردی كارەباكەیانە.

رونیشیكردەوە، ئەو هاوبەشانەی كە ساردی كارەباكەیان تەواو نییە و هێڵی ئەرزی (Earthing) یان نییە، یان هێڵی ئەرزیان تەواو نییە، تووشی گرفتی نەهاتنەوەی كارەبا لە ماوەی دیاریكراودا دەبن.

دەشڵێت بۆ چارەسەر كردنی ئەم كێشەیە و لەبەر پاراستنی سەلامەتیی هاووڵاتیان، پێویستە تەواوی هاوبەشانی كارەبا بە پێی ستاندارە جیهانییەكانی كارەبا، هێڵی ساردی كارەبایان تەواو بێت و بەشێوەیەكی تووند بە ئەرزەوە گرێ درابێت و هێڵی ئەرزیان هەبێت.