سەردێر

ئاسایشی هەرێم؛ لەبارەی دەستگیركردنی چوار هاووڵاتی ئەفریقی ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە

خەڵك –
ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، هێزەكانیان دەست بەسەر بڕی (70) كیلۆگرام لەماددەی هۆشبەر گیرا، كە لەلایەن گروپێكی ئەفریقییەوە هاوردەی هەرێم كراوە.

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان لەڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە هێزەكانیان دوای بەدەستخستنی چەند زانیارییەك لەسەرچاوەیەكی باوەڕپێكراوەوە، توانییان دەست بە سەر بڕی (70) كیلۆگرام لە ماددەی هۆشبەر لە جۆری هیرۆیین و تریاك بگرن.

ئاماژەبۆ ئەوەشكراوە، كە ماددە هۆشبەرەكان لەلایەن چوار كەسی ئەفریقییەوە، كە خەڵكی وڵاتی گانا (غانا) بوون هاوردەی هەرێك كراوە لە شێوەی ماددە خۆراكییەكانی وەك (تەعین، ژاژی، كەشك، رەیحان و ئارد).

راگەیەندراوێك لە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستانەوە
هێزەكانی یٔەنجومەنی یٔاسایشی هەرێمی كوردستان، دوای بەدەستخستنی چەند زانیارییەك لە سەرچاوەیەكی باوەڕپێكراوەوە، توانییان دەست بە سەر بڕی (70) كیلۆگرام لە ماددەی هۆشبەر لە جۆری هیرۆیین و تریاك بگرن كە لە لایەن گرووپێكی ئەفریقییەوە هێنرابووە هەرێمی كوردستان، كە لە شێوەی ماددەخۆراكییەكانی وەك : (تەعین، ژاژی، كەشك، رەیحان و ئارد) بوو، بەڵام بە هەوڵ و ماندووبوون و شەونخونی و پلانێكی تۆكمەی هێزەكانی یٔەنجومەنی یٔاسایشی هەرێمی كوردستان، توانرا دەستی بەسەردا بگیرێت.

یٔەو گرووپە پێكهاتبوو لە چوار هاووڵاتیی یٔەفریقی خەڵكی وڵاتی گانا (غانا)، كە یٔەم ماددە هۆشبەرانەی هێناوەتە هەرێمی كوردستان، بەڵام لە لایەن هێزەكانی یٔەنجومەنی یٔاسایشی هەرێمی كوردستانەوە بە پێی ماددەی چواردە لە یاسای سزادانی ماددە هۆشبەرەكان، دەستگیر كران و رادەستی دادگا كران.

یٔەنجومەنی یٔاسایشی هەرێمی كوردستان