سەردێر

وەزارەتی دارایی هەرێم؛ خشتەی دووەمی مووچەى بڵاوكردەوە

خەڵك –
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، سبەی 9 شوێنی دیكە مووچەی مانگی 11ی 2021 وەردەگرن، ئەمە جگە لەوەی سبەی چوار وەزارەتی دیكەی حكومەتی هەرێم مووچە وەردەگرن .

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، پڕۆسەی دابەشكردنی مووچە خێراتر دەبێت و بۆ سبەی یەكشەممە 12ی 12ی 2021 مووچەی نۆ شوێنی دیكە دابەش دەكرێت كە لە ( وەزارەتی ئەوقاف و دیوانی چاودێری دارایی و دەستەی مافی مرۆڤ و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم و دەستەی ژینگە و دەستەی وەبەرهێنان و دەستەی دەست پاكی و كۆمسیۆنی هەڵبژاردن و دەزگای مین ) پێكدێت.

پێشتر بەپێی زانیارییەكان ئەوە بڵاوكرایەوە، كە سبەینێ یەكشەممە مووچەی وەزارەتەكانی (سامانە سرووشتیەكان، گواستنەوە و گەیاندن، بازرگانی و پلاندانان) دابەش دەكرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە ، فارس عیسا، نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، نووسراوی خەرجكردنی 200 ملیار دیناری مووچەی فەرمانبەران لەلایەن حكومەتی عێراقەوە دەرچووە و وەزارەتی داراییش ڕەزامەندی دەربڕیوە و وێنەیەكیشی گەیشتووە بە ئێمە.