سەردێر

هەپەگە؛ لەهەرێمی زاپ سوپا هەڵهات و 5 سەربازی توركیاش كوژران

خەڵك –
هێزەكانی پاراستنی گەل ڕایدەگەیەنێت ، لە لایەن گەریلاكانیانەوە لە هەرێمی زاپ بە شێوەیەكی تاكتیكی سەردەمیانە لە سوپای توركیا درا و 5 سەربازی سوپاش كوژران .

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) وردەكاریی چالاكییەكی بەهێزی گەریلاكانیانی لەزاپ بڵاوكردەوە، كە چوونەتە سەر دوو پێگەی سوپای توركیا پێنج سەربازی سوپای توركیایان كوشتووە .

هەر لە ڕاگەیەنراوەكەداهاتووە، ڕۆژانی ٩ و ١٠ی ئەم مانگە سوپای توركیا گوندی گرێ-ی ناوچەی گارە و ناوچەكانی چەمچۆی سەر زاپ و ناوچەی سیدای بەفڕۆكەی جەنگی بۆردوومان كردووە و لە سەربازگەكانی سەر سنووریشەوە تۆپباران كراون.

دەقی ڕاگەیەنراوەكە بەم شێوەیەیە :
ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەكانی پاراستنی گەل-هەپەگە ڕاگەیەندراوێكی لەبارەی چالاكییەكانی گەریلاكانیان بڵاوكردەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەكەی هەپەگە، ڕۆژی ٩ی ١٢ی ٢٠٢١ دوو سەنگەری داگیركەر لە زنجیرە چیاكانی جیلۆی بچوك لەلایەن تیمە گەڕۆكەكانی گەریلاوە كراونەتە ئامانج، وردەكاریی چالاكییەكە بەمشێوەیە بووە؛ كاتێك هێزەكانمان چوونە ناو پێگەكانی دوژمنەوە، سەربازانی سوپای توركیای داگیركەر كە بە چالاكی كاریگەریی گەریلاكان لە هەرێمی زاپ گورزی قورسیان بەركەوت، سەنگەرەكانیان چۆڵكرد و پەرشوبڵاوبوون، بەڵام هێزەكانمان ڕێگەیان بە داگیركەران نەدا خۆیان ڕزگاربكەن، شوێنی كۆمەڵێك سەربازی داگیركەریان دیاریكرد و لە شوێنی ڕووداوەكە پلانێكی نوێی چالاكییان دانا.

لە بەردەوامییدا هاتووە: لە چوارچێوەی ئەو پلانەدا، كاتژمێر ١١:٤٠ خولەك داگیركەران لە دوو قۆڵەوە كرانە ئامانج، باڵی یەكەم لە نزیكەوە بە چەكی سووك لێیان دان و بەلانیكەمەوە سێ داگیركەر سزادران، باڵی دووەمیش بە نیشانەشكێن چالاكیی دژی داگیركەران ئەنجامدا و دوو داگیركەریش لەم قۆڵەوە سزادران، داگیركەرانی دیكە لەیەك دادەبڕێن و پەرتەوازە دەبن، تیمە گەڕۆكە پڕۆفیشناڵەكانی گەریلاكانمان بێ ئەوەی هیچ زیانێكیان پێ بگەیەت ئەم چالاكییەیان تەواو كردووە و سەركەوتوون و پێنج داگیركەریش سزادراون. هەواڵی ڕاگەیاندنی شەڕی تایبەتی توركیا كە دەڵێن گوایە ‘لە زاپ كوژراو و برینداری گەریلاكان هەیە‌ بێ بنەما و ناڕاستە.

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، ڕۆژانی ٩ و ١٠ی ئەم مانگە سوپای تورك گوندی گرێ-ی ناوچەی گارە و ناوچەكانی چەمچۆی سەر زاپ و ناوچەی سیدای بە فڕۆكەی جەنگی بۆردوومان كردووە و لە سەربازگەكانی سەر سنووریشەوە تۆپباران كراون.