سەردێر

ڕاپەڕین..خوێندنگەیەك باخەوانی نییە و بەڕێوەبەر و مامۆستاكان خزمەتی سەوزاییەكان دەكەن

خەڵك

‎لە دوو خوێندنگەی سنووری ناحیەی جاجیئاوا لە ئیدارەی ڕاپەڕین لەلایەن بەڕێوەبەر و مامۆستایانەوە خزمەتی سەوزایی خوێندنگەكان دەكرێت و یەكێك لە خوێندنگەكان هیچ باخەوانێكی نییە.

لەو بارەیەوە، مەعروف مەجید، سەرۆكی ڕێكخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، بەڕێوەبەر و مامۆستایانی هەردوو خوێندنگەی (كفرەدۆڵ) و (هیران) ، لە سنوری ناحیەی حاجیئاوا لە ئیدارەی ڕاپەڕین، سەرەڕای كاری مامۆستاییان، بەخۆبەخشانە هەستاون بە جوانكردن و سەوزكردنی بینای قوتابخانەكانیان، لە كاتێكدا یەكێك لە خوێندنگەكان زیاتر لە (1200) قوتابی هەیە.

وتیشی، كەمن ئەو مرۆڤانەی لەگەڵ ئەنجامدانی ئەرك و كارەكانی ڕۆژانەدا، بیر لە پاراستن و خزمەتكردنی ژینگەی شوێنی كارەكەیان بكەنەوە.

 

ئاماژەی بە ئەوەشكرد، خوێندنگەی كفرە دۆڵ، هیچ باخەوانێكیان نییە كارەكان بەڕێوەبەر و مامۆستایان ئەنجامی دەدەن، خوێندنگەی هیرانی بنەڕەتیش، یەك باخەوانی هەیە.

No description available.

باسی لە ئەوەشكرد، پێویستە وەزیری پەروەردە و بەرپرسانی پەروەردە، سەردانی شوێنەكە بكەن و دەستخۆشیان لێبكەن، بەڵكو ئەم كارە ببێتە هاندانێك بۆ شوێنەكانی دیكە.

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.

 

No description available.

No description available.No description available.