سەردێر

بڕگەیەكی پڕۆگرامەكانی خوێندن، مامۆستایانی ئایینی دەهێنێتەدەنگ

لەبەرانبەر بێڕێزیكردن بە ئایینی پیرۆزی ئیسلام

خەڵك-

بێ ڕێزیكردن بە ئایینی پیرۆزی ئیسلام لە پەرتوكی كوردی پۆلی دەیەمی ئامادەیی، كاردانەوەی جیاوازی بەدوای خۆیدا هێنا و داواش دەكرێت بە زووترین كات ئەو بابەتە لە پڕۆگرامی خوێندن بسڕدرێتەوە، ئەگەرنا داوای یاسایی دژی وەزارەتی پەروەردە تۆمار دەكرێت.

د.یەعقوب حوسەین مامۆستای ئایینی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، سبەینی لەگەڵ ژمارەیەك لە وتاربێژان و مامۆستایانی ئایینی لەگەڵ وەزیری پەروەردە كۆدەبینەوە پێش ئەوەی ڕێگای دادگا بگرینەبەر و تاوتوێی بابەتەكە دەكەین.

وتیشی”ئەو هەنگاوانەی دەنرێت هیچ شتێكی باش بەخۆیەوە نابینێت، بەڵكو ڕق و كینە دروست دەكات بەرانبەر ئایینەكانی دیكە”.
ئاشكراشیكرد، ئەو جۆرە بابەتانە شیرازەی ئایینەكان لە هەرێم تێكدەدات، ئەمەش لەكاتێكدایە هەرێم پێكەوەژیانێكی زۆر باشی هەیە و خۆش نییە لەسەر پڕۆگرامێك شیرازەی ئایینەكان تێكبچێت.

May be an image of text