سەردێر

كەشوهەوای هەرێم گۆڕانكاری بەسەردادێت

خەڵك-
بەپێی پێشبینییە كەشناسییەكان، گۆڕانكاری لە كەشوهەوای هەرێم ڕوودەدات و لەم مانگەدا دوو شەپۆلی بەهێزی بەفر و باران ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، شەپۆلێكی زۆر باشی بارانبارین ناوچەكە دەگرێتەوە و لە ئێستادا سوپاس بۆ خودا دۆخەكە زیاتر جێگیربووە و لە كۆتایی ئەم ھەفتەیە ڕۆژی پێنج شەممە ١٦-١٢-٢٠٢١ كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆیەكی بەھێزی بارانبارین كاردەكاتە سەر كەشی ناوچەكە.

ڕاشیگەیاند، بەتایبەت لەڕۆژانی ١٧ و ١٨ی ئەم مانگە كاریگەرییەكانی بەشێوەیەكی سەرتاسەری لە ناوچەكانی ھەرێمدا قوڵدەبێتەوە بۆ بارانێكی زۆر و دلخۆشكەر.

وتیشی، “دوا بەدوای ئەوەش ئەگەر ھەیە و پێشبینی دەكرێت لە مەودای ڕۆژانی ٢٢ بۆ ٢٦ ئەم مانگە بارستە ھەوایەكی تا ڕادەیەك سارد لە سیبریا بەرەو وڵاتانی توركیا و باكوری ئێران شۆڕببێتەوە بۆ ناوچەكانمان لەگەڵ ھاتنەوەی شەپۆلێكی دیكەدا كاریگەری ئەبێت لەسەر نزمبوونەوەی بەرچاوی پلەكانی گەرما و دەستپێكێكی زستانەی ئەبێت بۆ ھاتنی سەرما و بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییەكاندا”.