سەردێر

خشتەیەكی دیكەی مووچە ڕاگەیەنرا

خەڵك-

دابەشكردنی مووچە مانگی ڕابردوو بەردەوامە و بەپێی زانیارییەكان، سبەینێ یەك شەممە مووچەی وەزارەتەكانی سامانە سرووشتیەكان، گواستنەوە و گەیاندن، بازرگانی و پلاندانان دابەش دەكرێت.

فارس عیسا، نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، نووسراوی خەرج كردنی 200 ملیار دیناری مووچەی فەرمانبەران لەلایەن حكومەتی عێراقەوە دەرچووە و وەزارەتی داراییش ڕەزامەندی دەربڕیوە و وێنەیەكیشی گەیشتووە بە ئێمە.

ڕاشیگەیاند، بڕیارەكە جێبەجێ‌ دەكرێت و سبەینێ‌ یەك شەممە پارەكە ڕەوانەی هەرێم دەكرێت.