سەردێر

بەنزینی عێراقی لەم شوێنانە دابەش دەكرێت

خەڵك-

بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی سووتەمەنی دهۆك بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ شەممە 11-12-2021، بەنزینی عێراقی بە نرخی 690 دینار لە چەند ناوچەیەك دابەش دەكرێت.

ئاشكراشیكرد، بەنزینەكە لە بەنزینخانەكانی “پاشا لە دهۆك، كوردستان لە ئاكرێ، نەورۆز ئێك لە زاخۆ، شێلادزێ لە شێلادزێ، سەن ئوێل لە دهۆك، ئیرو ئوێل لە دهۆك، ڕۆژ ئێك لە سێمێل”.

ئەمەش لەكاتێكدایە، 5 ڕۆژە لە پارێزگای سلێمانی بەنزینی عێراقی لە هیچ شار و شارۆچكەیەك دابەش ناكرێت.