سەردێر

باڵیۆزخانەی ئەمریكا، هەڵوێستی لەسەر كشانەوەی هێزەكانی لە عێراق ڕاگەیاند

خەڵك-

باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە عێراق ئاشكرایدەكات، پابەندین بە ڕێككەوتنی ستراتیژیمان لەگەڵ بەغدا.

باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا كە بەبۆنەی یادی چوار ساڵەی سەركەوتن بەسەرداعشدا بڵاویكردووەتەوە ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، ڕۆڵی هێزە هاوبەشەكانی عێراق و هێزەكانی پێشمەرگە، لە قوربانیدان لەپێناو وڵاتێكی ئارام، سەقامگیر و دیموكرات بەرز دەنرخێنین.

هاوكات دوێنێ هەینی، فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاشكرایكرد، دووپاتیدەكەینەوە، هێزە شەڕكەرەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بەر لە كۆتایی ئەم مانگە بە تەواوی عێراق بەجێدەهێڵن.

هاوكات فەرماندەیەكی ئەمریكا ڕایگەیاند، تەنها 25000 سەربازی ئەمریكایی لە عێراق دەمێننەوە عێراقیش چۆڵناكەین، بەڵام ئەو سەربازانە تەنها بۆ كاروباری ڕاوێژكاری دەمێننەوە.
بەگوێرەی ڕێككەوتنی ستراتیژی نێوان واشنتن و بەغدا تا 31/12/2021، هێزە شەڕكەرەكانی ئەمەریكا لە عێراق دەكشێنەوە.