سەردێر

خشتەی مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان ڕادەگەیەنرێت

خەڵك-

سەرەتای ئەم هەفتەیە ٢٠٠ ملیار دینارەكە لە بەغداوە دەگاتە ھەرێمی كوردستان و خشتەی مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان ڕادەگەیەنرێت، لەكاتێكدا بەشێكی زۆری مووچەخۆران مووچەی مانگی ڕابردوویان وەرنەگرتووە.

فارس عیسا، بەرپرسی فەرمانگەی نوێنەرایەتی حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە بەغدا بۆ (كوردسات نیوز) ڕایگەیاندووە، ئەمینداری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق نوسراوی فەرمی كردووە بۆ ڕەوانەكردنی ٢٠٠ ملیار دینارەكە و ڕۆژی یەك شەممە دەگاتە ھەرێمی كوردستان.

پێشتریش فارس عیسا، بۆ (خەڵك) ڕایگەیاندبوو، كە ڕەزامەندی خەرج كردنی 200 ملیارەكەی مووچەی فەرمانبەران لە ئەنجوومەنی وەزیرانەوە دراوەتە وەزارەتی دارایی و وێنەی نووسراوەكە گەیشتۆتە دەستمان.

بڕیارە لەگەڵ گەیشتkی ئەو بڕە پارەیە خشتەی مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان ڕابگەیەنرێت.