سەردێر

لە هەرێم زانیاری نوێ‌ لەسەر كۆرۆنای ئۆمیكرۆن ئاشكراكرا

خەڵك-

دوای سەرهەڵدانی جۆرێكی نوێی كۆرۆنا بە ناوی (ئۆمیكرۆن) لە باشووری ئەفریقا و بڵاوبوونەوەی بە ژمارەیەكی زۆری وڵاتان و بوونی مەترسی لەسەری، بەڵام ڕۆژبەڕۆژ زانیاری نوێی لەسەر ئاشكرادەكرێت و پزیشكێك دەڵێت: “ئۆمیكرۆن سەلامەتتر و سووكترە”.

د. خاڵس قادر، وتەبێژ و بەڕێوەبەری گشتی پێشووی دیوانی وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ڕایگەیاندووە، بەپێی زانیارییەكان، كە تا ئێستا بەردەستە؛ ڤایرۆسی كۆرۆنای جۆری ئۆمیكرۆن خێراترە لە بڵاوبوونەوە، بەڵام سەلامەتترە و نەخوشییەكەی سووكترە.

ڕاشیگەیاندووە، نیشانە سەرەكیەكانی بێ هێزی و ژانەسەر و كۆكە كەمترە؛ تام و بۆن دەمێنێت، واتە ڤایروسەكە وەك پێشووتر مەراقی سینگ نیە و هەوكردنی سینگ كەمترە ئەمەش نیشانەی باشن پێ دەچێت نزیك بووبێتەوە لەو جورەی كۆرونا، كە هەڵامەت دروست دەكات (خێرا و سوك).

دەشڵێت: “ڤاكسین كاریگەری هەیە لەسەر خۆپاراستن لێی و كەمكردنەوەی قورسی نەخوشیەكە”.

جەختیشی كردۆتەوە، دەكرێت زانیارییەكان گۆڕانكارییان بەسەردابێت، بەڵام تاوەكو ئێستا جێگای ئومێدە ئەوە سەرەتای كۆتایی پادیمیكی كۆرۆنا بێت”.