سەردێر

مەرجی گەشتكردنی هاووڵاتیانی هەرێم بۆ ئێران ئاشكراكرا

خەڵك-

بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ ڕایدەگەیەنێت، كە هەر كەسێك گەشت بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران بكات دەبێت كارتی ڤاكسین و پشكنینی كۆرۆنای پێبێت.

بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەوانەی بەنیازی گەشت كردنن بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران لەڕێگەی دەروازەكەمانەوە، پێویستە كارتی ڤاكسین و ئەنجامی پشكنینی كۆرۆنا لەجۆری (PCR) هەردووكیان پێكەوە پێبێت.

ڕاشیگەیاندووە، بەپێچەوانەوە ئیش و كاریان بۆ ناكرێت و دەگەڕێنرێنەوە لەبەرئەوەی ئەو مۆڵەتەی ئێران دیاری كردبوو كۆتایی هاتووە.

جەختیشی كردۆتەوە، لەئێستا بەدواوە ئێران تەنها ڕێگە بەداخڵ بوونی ئەو كەسانە دەدات، كە هەردووكی واتە (كارتی ڤاكسین و ئەنجامی پشكنینی كۆرۆنای PCR)ی پێكەوە پێبێت.