سەردێر

هاتووچۆ ڕێنماییەكانی تایبەت بە گواستنەوەی خاوەندارێتی ئۆتۆمبیل بڵاودەكاتەوە

خەڵك-

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ڕێنماییەكانی تایبەت بە پێداویستی و قۆناغەکانی گواستنەوەی خاوەندارێتی ئۆتۆمبێل (تحویل) بڵاودەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، تەنها دەڕاسە و ماتۆڕ و ئامێری تایە زنجیر مەرجی توندوتۆڵی ناوێت.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ڕێنماییەكانی تایبەت بە (تحویل)ی ئۆتۆمبێلی پۆلێن كردووە بەسەر 7 قۆناغدا، كە ئەمانەن:

یەکەم: پێداویستی کڕیار:
۱-بەڵگەی کەسی کۆ پی وئەسڵی(پێناسەی باری کەسیەتی+پێناسەی باری شارستانی یان کارتی نیشتیمانی+کارتی زانیاری+یەک وێنە)
۲-ڕەزامەندی ئاسایش بۆکەسی بیانی و دانیشتووی دەرەوی هەرێم بێجگە لەکرکوک
۳-هێنانی پشتگیری قائیمقام بۆ دانیشتووی ماددەی ۱٤۰ بەدەر لەکرکوک

دووەم: پێداویستی فرۆشیار:
-بەڵگەی کەسی ئەسڵی(پێناسی باری کەسیەتی+پێناسەی باری شارستانی یان کارتی نیشتیمانی +یەک وێنە)

سێیەم:
ئەگەر کڕیار یان فرۆشیار ئامادە نە بوو بریکار (وکیل) ئامادەبوو پێویستە:
بەڵگەی کەسی کۆپی وئەسڵی(پێناسی باری کەسیەتی+پێناسەی باری شارستانی یان کارتی نیشتیمانی+یەک وێنە) پێبێت

چوارەم:
هێنانی ئەستۆپاکی باجی دەرامەت کڕیارو فڕۆشیار بۆ ئوتۆمبێلی بارهەڵگر لەیەک تەن زیاتر وە ئامێری بیناسازی

پێنجەم:
ئەنجامدانی پشکنینی هاتوچۆ و مەرجی توندوتۆڵی ئەگەر ساڵێک بە سەریاندا تێپەڕبوو بوو

شەشەم:
ئەگەر کڕیار یان فرۆشیار کۆمپانیابوو، دەبێت بریکاری کۆمپانیا پشتگیری بەڕێوەبەرایەتی تۆماری کۆمپانیاکانی پێبێت

حەوتەم:
ئەگەر فرۆشیار کۆچی دوای کرد بوو دەبێت ئەوکەسانەی کە میراتگر دەبن بەپێی بەشنامە(قسام شرعی) خۆیان یان بریکار (وکیل)ئامادەبێت لەگەڵ وێنەیەکی پەسەندکراوی قەسامەکە

قۆناغەکانی ئەنجامدانی مامەڵە
۱- پشکنین و مەرجی توندوتۆڵی (تەنها دەڕاسە و ماتۆڕ و ئامێری تایە زنجیر مەرجی توندوتۆڵی ناوێت).
۲-سەردانی بەشی سزاکان (غرامات)
۳-ڕێکخەری مامەڵە
٤-ئەفسەری تۆمار/ دەبێت کڕیار و فرۆشیار ئامادەبێت
٥-ژمێریاری
٦-تسلیم کردنی مامەڵە
۷- وەرگرتنەوەی ساڵانە