سەردێر

لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا زیاتر لە 100 كۆچبەر بوونە قوربانی

خەڵك-

لەئەنجامی ڕووداوێكی هاتوچۆ 51 كەس كە سەرجەمیان كۆچبەرن، لەرێگایەكی خێرای باشوری وڵاتی مەكسیك گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 58 كەسی دیكەش برینداربوون.

میدیاكانی جیهان بڵا، بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگرەوە كە كۆچبەری هەڵگرتبوو لە باشوری مەكسیك، 51 كەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 58 كەسی دیكەش برینداربوون.

بەپێی زانیارییەكان، ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەكە بۆئەوەی كۆچبەران بگەیەنێتە ئەمریكا و لەسنوورەكانی ئەو وڵاتە بیانپەڕێنێتەوە بەخێراییەكی زۆر ڕۆیشتوە، هەر ئەوەش بووەتە هۆكار بۆئەوەی كۆنتڕۆڵ لەدەستبدات و وەربگەڕێت.