سەردێر

وێنە، شۆفێرێك، شەمەندەفەرێك لەبەر كڕینی ماست دەوەستێنێت

خەڵك-
شۆفێری شەمەندەفەرێكی پاكستانی كە ئارەزووی ماستی دەكرد، بۆ كڕینی ماستەكە بەشێوەیەكی چاوەڕوانەكراو ڕاوەستا.
ئاژانسی ئیرونیوز بڵاویكردەوە، ڕۆژی دوو شەممە لە پاكستان شەمەندەفەرێك لەنێوان دوو شاردا گەشتەكەی خۆی لە شارێكی ڕۆژهەڵات بەناوی لاهور بەرەو باشوو و بۆ شاری كاراچی دەستپێكرد، لەناوەڕاستی گەشتەكەدا شۆفێرەكە ئارەزووی خواردنی ماس دەكات، بۆ كڕینیشی شەمەندەفەرەكە بەشێوەیەكی چاوەڕوانەكراو دەوەستێنێت تاكو بەردەستەكەی بڕواتە نێو بازاڕ و شمەك و كاڵاكان بكڕێت، ئەمەش بووەهۆی ئەوە لێپرسینەوە لە شۆفێری شەمەندەفەرەكە بكرێت.
بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان هەواڵەكەیان بڵاوكردەوە و پێیانوایە ڕووداوەكە زیاتر لە بابەتێكی گاڵتەئامێز دەچێت، بەڵام بەشێكی دیكە پێیانوایە بەداخەوە كۆمەڵێك خەڵك بەبێ بیكردنەوە دەست بە هەموو كارێك دەكەن، ئەمەش دەبێتەهۆی درووستبوونی ڕووداوی جیاواز.

 

 

View this post on Instagram

 

A post shared by euronews persian (@euronews_persian)