سەردێر

ئێران؛ تەقینەوەیەكی بەهێز لە باشووری ڕۆژئاوای تارانی پایتەخت ڕوویدا

خەڵك –
تەقینەوەیەكی بەهێز لە باشووری ڕۆژئاوای تارانی پایتەختی ئێران ڕوویدا ، ئاژانسەكانی ئەو وڵاتەش باس لەوەدەكەن ، كەبەهۆی بەركەوتنی ئۆتۆمبێڵێكی حەفارە بووە ، كە بەر بەبۆڕییەكی گواستنەوەی غاز كەوتووە .

ئاژانسی دەنگوباسی (فارس)ی ئێرانی بڵاویكردەوە، تەقینەوەكە لە ناوچەی شەهاباد لە باشووری ڕۆژئاوای تارانی پایتەختی ئێران روویداوە، بەهۆی بەركەوتنی ئۆتۆمبێڵێكی حەفارەوه بووه  بەر بۆڕییەكی گواستنەوەی غازی كۆمپانیای پارسیان كەوتووە .

لە هەواڵەكەدا هاتووە، تەقینەوەكە هیچ زیانێگی گیانی نەبووە و تیمەكانی ڕزگاركردن و ئاگركوژێنەوە لە شوێنەكەن بۆ ئەوەی دۆخەكە كۆنتڕۆڵ بكەن.