سەردێر

یانەكانی عیراق بۆ پاڵەوانێتی یەكێتی ئاسیا دابەزین

خەڵك-
یەكێتی ئاسیا بۆ تۆپی پێ‌، بە فەرمی گێڕانەوەی یانەكانی عیراق بۆ پاڵەوانێتی یەكێتی ئاسیا ڕادەگەیەنێت، ئەمەش دوای پاشەكشەكردنی پۆلێنی ئەو یانانە بۆ پلەی 13 لەسەر ئاستی ئاسیا.

بەپێی بەیاننامەیەك كە ئەمڕۆ پێنج شەممە بڵاوكرایەوە”بە پشتبەستن بە دابەشكردنی كورسییەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئاسیا 2023 و جامی یەكێتی ئاسیا 2023 بۆ هەموو ئەندامانی یەكێتی ئاسیا، پۆلێنێكی نوێ‌ دەرچوو”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”لە دوای دەرچوونی نوێترین كۆپی پۆلێنی یانەكانی ئاسیا لەلایەن یەكێتی تۆپی پێی ئاسیاوە، یانەكانی سعودیە لە پلەی یەكەمدان لە خۆرئاوای ئاسیا و لە پلەی دووەم ئێران و لە پلەی سێیەم قەتەر و پاشان ئۆزبەكستان ، لە خۆرهەڵاتی ئاسیاش یانەكانی كۆریای باشوور لە پلەی یەكەمدان و ژاپۆن لە پلەی دووەمدایە و سێ‌ یانەیان بەشداریی لەو پاڵەوانێتییەدا دەكەن”.