سەردێر

دەروازەی حاجی ئۆمەران؛ دەست بەسەر بڕێك ماددی هۆشبەرگیرا

خەڵك –
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی دەروازە سنوورییەكان ڕادەگەیەنێت، لە دەروازەی حاجی ئۆمەران دەست بەسەر بڕێك ماددەی هۆشبەر گیرا لەجۆری تلیاك چەند كەسێك دەیانوویست هاوردەی هەرێمی كوردستان بكەن.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی دەروازە سنوورییەكان لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە ئەمرۆ پێنچشەممە رێكەوتی 9ی 12ی 2021 بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی دەروازەی حاجی ئۆمەران دەستگیرا بەسەر 3 كلیۆ و 30گرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری تلیاك .

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە چەند كەسێك ویستوویانە هاوردەی هەرێمی كوردستان بكەن، بۆیە ئاسایشی دەروازە سنوورییەكان دڵنیایی دەدەنە هاووڵاتیان، كە هەمیشە چاوكراوەن لە پێناو پاراستنی ئاسایش و سەلامەتی گشتی و ئارامی و دەستگیركردنی تاوانباران بەشەو رۆژ لە ئەركدان.

‎May be an image of ‎خواردن‎‎





هەلبژاردە

گرنگترینەکان