سەردێر

عیراق، سلێمانی زۆرترین حاڵەتی تووشبوون و مردنی بە كۆرۆنا تۆماركرد

خەڵك –
وەزارەتی تەندروستی عیراق ڕایدەگەیەنێت، 510 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە، 762 كەسیش چاكبوونەتەوە، 12 كەسیش بەهۆی پەتاكەوە گیانیان لەدەستدا كە 8 كەسیان لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان بوون.

بەپێی بەیاننامەیەك، كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عیراقەوە بڵاوكرایەوە” لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 19 هەزار و 466 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجامدراوە و دەركەوتووە 510 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون، ئەمەش بە ژمارەیەكی كەمتری تووشبوونی ڕۆژانە بە پەتاكە لە وڵاتدا دادەنرێت.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، ”زۆرینەی تووشبووەكان لە سلێمانی و هەولێر وكەركوك و دهۆك تۆماركراون، بەجۆرێك كە لە سلێمانی 77 لە هەولێر 74 و لە كەركوك 68 و لە دهۆك 61 حاڵەتی تووشبوون تۆماركراون”.

وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماژەی بە چاكبوونەوەی 762 تووشبووی كۆرۆنا كردووە، كە زۆربەیان لە سەڵاحەدین و هەولێر ودهۆك و سلێمانی بوون، ویڕای گیان لەدەستدانی 12 كەس بەهۆی پەتاكەوە كە 5 حاڵەتیان لە پارێزگای سلێمانی تۆماركراون.