سەردێر

لە هەرێم گەندەڵی زیادیكردووە

خەڵك

سەرۆكی دەستەی دەستپاكی هەرێم ئاشكرایكرد 804 دۆسیەی گەندەڵی لێكۆڵینەوەیان تێدا دەكرێت.

ئەحمەد ئەنوەر سەرۆكی دەستەی دەستپاكی هەرێم لە كۆنگرەی رۆژنامەوانیدا لە شاری هەولێر ئاشكرایكرد، ئەمساڵ 445 داوای سزایی تۆماركراوە كە ئەم ژمارەیە زۆرترە لە چاو ساڵانی رابردوو.
دەشڵێت: لەلای ئێمەدا 121 زانیاری تۆماركراوە، داوای هەواڵدەری 147 داوا تۆماركراوە، داوای هەواڵدەری ئەو كەیسانەی گەندەڵییە، كە دەستەی دەستپاكی لێكۆڵینەوەی تێیدا دەكات، بەڵام تا ئێستا نەگەیشتووەتە ئەوەی بخرێتە بەردەم دادوەرانی دەستپاكی”.

ئەوەشی خستەڕوو، 560 داوای سزایی لە قۆناغی لێكۆڵینەوەدایە و ئەمساڵ 94 داوای سزایی تۆماركراوە، ئێستا لە قۆناغی دادگایی كردندا 121 كەیس لە دادگاییانی هەرێمی كوردستان لە قۆناغی دادگایی كردندان.