سەردێر

لە ناوچەی زاپ شەڕ لەنێوان گەریلا و سووپای توركیادا رووی دا

خەڵك
شەڕ لەنێوان هێزەكانی گەریلای پەكەكە و سووپای توركیادا رووی دا.

ئاژانسی فوڕات بڵاویكردەوە، گەریلاكانی هەپەگە و یەژاستار لە ناوچەی زاپی هەرێمەكانی پاراستنی مەدیا لەباشووری كوردستان چالاكییەكیان لە دژی سوپای توركیا ئەنجامدا.

بەپێی زانیارییەكان، لەو چالاكییەدا چەندین سەربازی سووپای توركیا سزا دراون.

چاوەڕێ دەكرێت ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لەو بارەیەوە راگەیاندراوێك بڵاوبكاتەوە.

دوو رۆژ لەمەوبەر هاوسەرۆكی ئیدارەی شەنگال كە سیاسییەكی نزیك پەكەكەیە، لە هێرشی فڕۆكە درۆكانەكانی توركیادا كوژرا.