سەردێر

دەوڵەتی یاسا: بەمشێوەیە دەتوانیین پێشێلكارییەكانی توركیا ڕابگرین

خەڵك-
ئەندامێكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایدەگەیەنێت، پەیوەندی هەندێك لایەنی سیاسی ناوخۆ لەگەڵ توركیا، كاریگەریی لەسەر سەروەریی عیراق هەیە.

جەواد غەزالی، ئەندامی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند”عیراق لەئێستادا لە ڕەوشێكی خراپدایە لەڕووی دەستدرێژكردنە سەر سەروەریی، لەڕێی پێشلكارییە بەردەوامەكانی توركیا لە باكووری وڵات”.

غەزالی بەپێویستی دەزانێت، هەڵوێستێكی توند بگرێتەبەر بەرامبەر بە توركیا لەڕێی ئاڵوگۆڕی بازرگانی كە دەگاتە 23 ملیار دینار و هەڕەشەكردن لە وڵاتەكە بە بایكۆتكردنی و دەستكردن بە ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ وڵاتێكی تر، “بەڵام هۆكاریی وەرنەگرتنی هەڵوێستێكی وەها، پەیوەندی هەندێك لایەنە بە بەنقەرەوە”.

ئەو ئەندامەی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا دەڵێت:”توركەكان هەڵوێستێكی خراپیان هەیە لەگەڵ عیراق، هەرچەندە ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە بەرژەوەندی ئەوانە”.

دوێنێ‌ سێ‌ شەممە، توركیا هێرشێكی ئاسمانی كردە سەر شنگال و لە بۆردومانەكەشدا ئۆتۆمبێلێك كرایە ئامانج كە دەوترێت سەر بە پارتی كرێكارانی كوردستان بووە و كەسێكی تێدا كوژرا.