سەردێر

خوێندنی باڵا بڕیارێكی بۆ زانكۆ و پەیمانگا ئەهلییەكان دەركرد

خەڵك-
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێم بڕیاریدا بە قەدەغە كردنی كاركردنی بەڕێوەبەرانی ناو وەزارتەكەی لە زانكۆ و پەیمانگا ئەهلییەكان.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێم بە فەرمانێكی وزاری، كە بە ژمارە (1971) لە 6/12/2021 دەرچووە بڕیاری داوە بە، “ڕێگەنەدان بە سەرجەم بەڕێوەبەرانی نێو دیوانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بۆ وانەوتنەوە، یان كاركردن وەكو ستاف لە سەرجەم زانكۆ و پەیمانگە تایبەتەكانی سەر بە وەزارەتەكەمان”.

جەختیشی كردۆتەوە، هەر كەسێك ئەو كارە بكات، لێپرسینەوەی یاسایی لەگەڵدا دەكرێت و فەرمانەكەش لە ڕۆژی دەرچوونییەوە كاری پێدەكرێت.