سەردێر

مەسرور بارزانی هاووڵاتیان هان دەدات

خەڵك

مەسرور بارزانی هانی هاووڵاتیان دەدات بۆ وەرگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا.


مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر، هانی خەڵكی كوردستان دەدات بۆ وەرگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا و نووسیویەتی:” هانی خەڵكی كوردستان دەدەم، ڤاكسین وەربگرن و خۆیان و ئازیزانیان لە مەترسی ڤایرۆسی كۆرۆنا بپارێزن.”

سەرۆكی حكومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە:”نزیكەی 200 بنكەی وەرگرتنی ڤاكسین بەردەستن و لەڕێی بەستەری تایبەت بە خۆتۆماركردنەوە و بە ئۆنڵاین بۆ وەرگرتنی ڤاكسین ناوی خۆتان تۆمار بكەن. gov.krd .”

مەسرور بارزانی جەختیشی لە هاووڵاتیان كردووەتەوە، ڤاكسین وەرگرن و كوردستان بپارێزن.