سەردێر

بەوێنە؛ ئەو منداڵەی لە گوندی شیلە دیار نەما ئەمڕۆ تەرمەكەی دۆزرایەوە

خەڵك –
دوای ئەوەی لە گوندی شیلەی سەر بە شارۆچكەی كۆیە منداڵێكی شوان دیارنامێنێت، ئەمڕۆ تەرمەكەی دۆزرایەوە و گوللە هاوەنێكی كۆنی پێدا تەقیوەتەوە و بەوهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

سەرچاوەیەك لە پۆلیسی كۆیە ڕایگەیاندووە، دوێنێ شەممە 4ی 12ی 2021 منداڵێكی بەڕەگەز عەرەب، كە لەگەڵ برایەكی دیكەی كاری شوانی بووە لەگوندی شیلە، پاش ماوەیەك دیارنامێنێت و ئەمڕۆ تەرمەكەی دۆزرایەوە.

ئەو سەرچاوە لەزاری براكەیەوە باسی لەوەكردووە، كە گوایە لەكاتی شوانی بە براكەی وتووە تۆ ئاگات لەمەڕەكان بێت تا دەچمە دوكان بۆ شت كڕین، لەپاش گەڕانەوەی براكەی دیار نەماوە زۆر شوێنیش بەدوایدا گەڕاون و نەیاندۆزیوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، كە ئەمڕۆ یەك شەممە 5ی 12ی 2021 تەرمی منداڵەكە دۆزراوەتەوە و دەركەوتووە، كە گوللە هاونی پێدا تەقیوەتەوە و بەوهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.