سەردێر

قوباد تاڵەبانی؛ لەسەر هێزە ئەمنییەكان هاتەدەنگ

خەڵك –
جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، كارمە‌ندانی دە‌زگا ئە‌منییە‌كان مایە‌ی شانازی و تە‌قدیركردنن و ئە‌وان هۆكارن بۆ پاراستنی ئارامی شار، دەشڵێت،”لە‌هیچ كە‌سێكی قبوڵ ناكە‌ین رووبە‌روویان ببێتە‌وە”.

قوبادتاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدابڵاویكردەوە، كە ئەمڕۆ یەكشەممە 5ی 12ی 2021 لە‌ھە‌ردوو نە‌خۆشخانە‌ی شار و شۆڕش، سە‌ردانی بریندارەكانی رووداوە‌كە‌ی شە‌وی رابردووی سلێمانی كردووە، كە‌ لە‌كاتی راپە‌ڕاندی ئە‌ركی سە‌رشانیان بۆ دە‌ستگیركردنی تۆمە‌تبارێك بەكەیسی توندوتیژی خێزانی برینداركران.

دەشڵێت،” لە‌نزیكە‌وە‌ لە‌ھە‌واڵی تە‌ندروستیانم پرسی و هیوای زوو چاكبوونە‌وە‌م بۆ خواستن، بە‌ڵێنی ئە‌وە‌شم پێدان ئە‌و تۆمە‌تبارە‌ كە‌ بە‌داخە‌وە‌ ئە‌فسە‌رێكی شە‌ھید كرد و سێ كارمە‌ندی بریندار كرد دە‌ستگیر بكرێت”.

ڕاشیگەیاندووە، كارمە‌ندانی دە‌زگا ئە‌منییە‌كان مایە‌ی شانازی و تە‌قدیركردنن و ئە‌وان ھۆكارن بۆ پاراستنی ئارامی شار، لە‌هیچ كە‌سێكی قبوڵ ناكە‌ین رووبە‌روویان ببێتە‌وە‌ و خۆم بەشەخسی چاودێری ئەم دۆسیەیە دەكەم هەتا تاوانبار بە سزای یاسایی خۆی دەگات.

‎May be an image of ‎‏‏٣‏ كەس‏ و ‏‎‎people standing‎‎‏‎‎‎May be an image of ‎‏‏٦‏ كەس‏ و ‏‎‎people standing‎‎‏‎‎‎May be an image of ‎‏‏‏٤‏ كەس‏، ‏‎‎people standing‎‎‏‏ و ‏لە ژوورەوە‏‎‎‎May be an image of ‎١ کەس‎‎‎May be an image of ‎‏‏‏٤‏ كەس‏، ‏‎‎people standing‎‎‏‏ و ‏لە ژوورەوە‏‎‎