سەردێر

زانیاری نوێ‌ لەسەر كوژرانی كاوە گەرمیانی ئاشكرادەكرێت

خەڵك-
ماوەی 8 ساڵ بەسەر كوژرانی ڕۆژنامەنووس (كاوە گەرمیانی) لە بەردەم ماڵەكەی خۆی لە كەلار تێدەپەڕێتت و برایەكیشی زانیاری نوێ‌ ئاشكرادەكات و دەڵێت: “دوو بەرپرسی یەكێتی لە پشتی كوشتنیەوە بوون”.

ئەمڕۆ 5ی كانوونی یەكەمی 2021، ماوەی 8 ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر كوژرانی كاوە گەرمیان ڕۆژنامەنووس، كە لە كاتژمێر (2:00)ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ مەڕاسیمی سەرەکی و بەخشینی قەڵغانی شەھیدی قەڵەم کاوە گەرمیانی، لەسەر گڵکۆی شەھید لە گۆڕستانی کەلاری کۆن ئەنجام درا و لە کاتژمێر (٨:٠٠ی شەو)؛ مەڕاسیمی ساتی كوژرانی شەھید کاوە، لە شوێنی كوژرانی لە گەڕەکی سەرکەوتن ئەنجام دەدرێت.

كاروان ئەحمەد، برای كاوە گەرمیانی لەسەر گۆڕی براكەی ڕایگەیاند، “ئەو كەسەی لەسەر تیرۆركردنی كاوە گەرمیانی دەستگیركراوە نزیكەی مانگێك دەبێت لە زیندانەوە پەیوەندی پێوەكردین، كە دان بەهەموو شتێكدا بنێت، كە بڵێت كێ لە پشت تیرۆركردنی كاوە گەرمیانیەوە و پێی وتین دوو بەرپرسی باڵا دەستیان لە پشت تیرۆركردنی كاوە گەرمیانیەوە هەبووە”.

ئاشكراشی كرد، ئەو شەوەی كاوە گەرمیانی كوشتووە كەسێكی تریشی لەگەڵ بووە، بەڵام ئەو ئێستا لە ژیاندا نەماوە.

ڕاشیگەیاند، ئەو كەسەی ئێستا لە زیندانە پێی وتین بە دەقیقی كێ لە پشت تیرۆركردنی كاوە گەرمیانیەوەیە و وتی دێم لە دادگا هەموو شتێك ئیعلان دەكەم، ئێمەش وتمان وەرە دادگا و پشتیوانیت دەكەین، بەڵام دواتر پەشیمان بووەوە.





هەلبژاردە

گرنگترینەکان