سەردێر

خەڵك؛ زانیاری سەبارەت بە ڕووداوەكەی گوندی لهێبان بڵاودەكاتەوە

خەڵك

دانیشتووانی گوندی لهێبانی سەر بە شارەدێی سەرگەڕان ڕایدەگەیەنن، چەكدارانی داعشیان بینیوە و تەقەیان لێكردوون.


محەمەد ئەمین، خەڵكی شارەدێی سەرگەڕان بە(تۆڕی میدیایی خەڵك)ی ڕاگەیاند، گوندی لهێبان سەر بە شارەدێی سەرگەڕانە، بەڵام كەوتووەتە نێوان هێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عیراق، واتە دەسەڵاتی هیچ لایەكی لێ نییە و بۆشایی ئەمنییە لەدامێنی چیای قەرەچوغ، داعش هێرشی نەكردووە بەڵكو بەوتەی دانیشتووانی گوندەكە چەكدارانی داعشیان بینیوە لەكەند و چۆمی ناوچەكە، بۆیە خەڵكەكە كەخۆیان پاسەوانی دەكەن تەقەیان لێكردوون، لەتەقەكانیش قوربانی نەبووە و لە ئێستاشدا تەقە و ڕووبەڕووبوونەوە نەماوە.

دەشڵێت، نزیكەی ٨ گوند دەكەونە بۆشایی ئەمنی لەوانەش لهێبان و قەپلان و قوچ و خۆشاو و سلێمان بەخشیان و چەند گوندێكی تر.