سەردێر

سلێمانی.. نەقیبێك كوژرا و سێ‌ پۆلیسیش برینداربوون

خەڵك ـ نزار جەزا

لەڕووبەڕووبونەوەی تۆمەتبارێك و هێزەكانی پۆلیسی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژناندا، نەقیبێك گیانی لەدەستدا و سیانی دیكەش برینداربوون.

سەركەوت عومەر بەڕێوەبەری بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لە سلێمانی بە (تۆڕی میدیایی خەڵك)ی ڕاگەیاند، “مەفرەزەیەكی بەڕێوەبەرایەتییەكەیان لەكاتی جێبەجێكردنی ئەركێكدا بۆ دەستگیركردنی تۆمەتبارێك، لەگەڵ تۆمەتباری داواكراودا تووشی ڕووبەڕووبوونەوە بوون”.

ئاماژەی بەوەشدا، لە ڕووبەڕووبوونەوەكەدا نەقیبێك گیانی لەدەستداوە و سێ كارمەندی تریشیان برینداربوون.

بەڕێوەبەری بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لە سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا بریندارەكان لە نەخۆشخانەی شۆڕشن بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پێویست.