سەردێر

ئەوروپا داوای ئازادكردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش دەكات

خەڵك

كۆمیتەی وەزیرانی ئەنجومەنی ئەوروپا پێشێلكارییەكانی حكومەتی توركیای تاووتوێكرد و جارێكی تر بە فەرمی داوای لە توركیا كرد سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆكی پێشووتری پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) ئازاد بكات.


هاوكات یەكێك لە پارێزەرەكانی سەڵاحەدین دەمیرتاش ڕایگەیاندووە، پێویستە دادگای دەستووری بنەڕەتی توركیا داواكەی ئەوروپا جێبەجێ بكات و بە پێی بڕیارەكانی دادگای مافەكانی مرۆڤی ئەوروپا كار بكات.

هەروەها داواشیكردووە یاساكانی دادوەریی لە توركیا هەموار بكرێنەوە بە تایبەتی ڕێز لە جیاوازیی و ئازادیی ڕادەربڕین بگیرێت و كۆتایی بە دەستگیركردنی ئەندامانی پارتە ئۆپۆزسیۆنەكان بهێنرێت.