سەردێر

قەرەتەپە؛ داعش لە سێ قۆڵەوە هێرشی كردە سەر سوپای عیراق

خەڵك –
تیرۆرستانی داعش ئەمشەو لە نزیك گوندی كەشكۆڵی سەر بەشارەدێی قەرەتەپە پەلاماری هێزەكانی سوپای عیراقیاندا و كامێرای حەراری سوپای عیراقی تێكشكاندووە، شەڕیش هێشتا بەردەوامە .

بەر لە چەند كاتژمێرێك شەڕ لە نێوان سوپای عیراق و تیرۆریستانی داعش دروست بوو و بەردەوامی هەیە و لە گوندی كەشكەوڵی شارەدێی قەرەتەپە كامێرای حەراری سوپای عیراقی تێكشكاندووە.

هەر ئەمشەو داعش لە سێ لاوە هێرشی كردۆتە سەر سوپای عێراق لە سنوری قەرەتەپە، بەڵام لە لایەن هێزەكانی سوپای عیراقەوە چەكدارانی داعشیان ناچار بەهەڵاتن كردوە و هیچ زیانێكی گیانی لەریزەكانی سوپا نیە.