سەردێر

ڕۆژهەڵاتی كوردستان ؛ كۆڵبەرێك بەتەقەی هێزە ئەمنییەكان بەسەختی برینداركرا

خەڵك –
كۆڵبەرێكی خەڵكی سەردەشت لەكاتی كۆڵبەری لەیەكێك لە خاڵە سنوورییەكانی ئەو شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران بریندار كرا و برینەكەشی سەختە .

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە هێزە ئەمنییەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران لە سنووری “دۆڵەبی” شاری سەردەشت تەقەیان لە ژمارەیەك كۆڵبەر كردووە و لە بەو هۆیەوە كۆڵبەرێك بە ناوی (یەعقووب گلێنە) بریندار كراوە.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە یەعقووب خەڵكی گوندی گلێنەی شاری سەردەشتە و پشتی بە سەختی پێكراوە و لە مەودایەكی نزیكەوە تەقەی لێكراوە و ئێستادا لە نەخۆشخانەیەكی شاری سەردەشت لەژێر چاوەدێریی پزشیكیدیایە.