سەردێر

بەرھەم ساڵح پەلامارەكانی داعش بۆ سەنگەرەكانی پێشمەرگە‌پێشهاتی مەترسیدارن

خەڵك –
سەرۆك كۆماری عێراق ڕایدەگەیەنێت ، پەلامارەكانی داعش بۆ سەنگەرەكانی پێشمەرگە لە مەخمور ‌پێشهاتی مەترسیدارن، ڕوبەڕوبونەوەیان ئەركی بەپەلەی ئێستامانە.
د.بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق لە تویتێكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی ڕایگەیاندووە، پتەوكردنی هەماهەنگی پێشمەرگە و سوپای عێراق پێویستە بۆ ریشەكێشكردنی تیرۆریستان ودابینكردنی ئاسایشی ناوچەكە.

ڕاشیگەیاندووە، پەلامارەكانی داعش بۆ سەنگەرەكانی پێشمەرگە لە مەخمور ‌پێشهاتی مەترسیدارن، ڕوبەڕوبونەوەیان ئەركی بەپەلەی ئێستامانە.
هەروەها لە تویتێكدا پرسە و هاوخەمی بۆ كەسوكاری سەربەرزی شەھیدە قارەمانەكان دەربڕیوە .

No description available.