سەردێر

تەندروستی عیراق؛مردن بەكۆرۆنا كەمی كردووە

خەڵك-
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرای دەكات، 741 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 1112 كەسیش چاكبوونەتەوە و 8 حاڵەتی مردنیش هەبووە تەنها لە هەرێم 5 حاڵەت هەبووە.

وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 20 هەزار و 919 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجام دراوە و دەركەوتووە 741 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا بوون، هەروەها لە سلێمانی 92 و هەولێر 107 حاڵەت و دهۆك 170 حاڵەت تۆماركراوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، كە 1112 تووشبوو بە پەتاكە چاكبوونەتەوە، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون و هەروەها لە سلێمانی 115 و هەولێر 130 و دهۆك 211 كەس چاكبوونەوە.

ڕاشیگەیاندووە، 8 كەس بە پەتاكە گیانیان لەدەستداوە و لە سلێمانی 3 و هەولێر 2 دهۆك 0 حاڵەت تۆماركراوە بەوەش ژمارەی مردووان گەیشتۆتە 23867 كەس.

‎May be an image of ‎دەق‎‎