سەردێر

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عیراق پاشەكشەدەكات

خەڵك-
ئەمڕۆ هەینی گەورە نوێنەرانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە وڵاتانی جیهان لە برۆكسل كۆبوونەوە، لەپێناو دیاریكردنی ئەو دەستكەوتانەی هاوپەیمانی دژ بە داعش لە عیراق و سوریا بەدیهێنراون.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەسەر پێگەی فەرمی هاوپەیمانییەكە بڵاوكرایەوە”هاوبەشەكان لە هاوپەیمانی جیهانی، لەمڕۆدا لە گروپێكی فراوانی چالاكی و ئاڵەنگاری بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو هەڕەشانەی لقەكانی داعش دروستیدەكەن، بەشداریی دەكەن”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”هێزە شەڕكەرەكان لە 31ی كانوونی یەكەمی 2021 پاشەكشەدەكەن”.

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەڵێت”فەرماندەكان پتەوكردنی دەستكەوتەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییان لە عیراق و سوریا ڕوونكردەوە، بەجۆرێك كە ئەركەكە پەرەدەستێنێت و دەبێتە ڕۆڵی پێشكەشكردنی ڕاوێژ و یارمەتی و بەهێزكردن”.

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە بەیاننامەكەیدا جەختی لەسەر درێژدان بە هەماهەنگییەكان كردۆتەوە، تا ئەو كاتەی تاكە ئامانجەكەی بەدیدەهێنێت.