سەردێر

ڕێوەبەرایەتی كەشناسی پێشبینییەكانی بۆ باری كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێ‌ بڵاودكاتەوەبە

خەڵك-
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی بۆ باری كەشوهەوا بۆ ئەمڕۆ هەینی و سبەینێ‌ شەممە لە شارەكانی هەرێمی كوردستاندا بڵاودەكاتەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستانەوە بڵاوكرایەوە”ئەمڕۆ هەینی لە شارەكانی هەرێمی كوردستاندا ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نیمچە هەوردا دەبێت و بەرزترین پلەی تۆماركراو لەنێوان 4 بۆ 5 پلەدا بووە و نزمترین پلەی پێشبینیكراویش لەنێوان 16 بۆ 19 پلەدا دەبێت”.

لە پێشبینییەكانی بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی هەرێم بۆ ئەمڕۆ و سبەینێ‌، ئاماژە بە ئەگەری بارانبارین نەكراوە لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان.