سەردێر

قەرەچووغ.. دانیشتووانی گوندێك ڕووبەڕووی داعش دەبنەوە

خەڵك

كەمێك لەمەوبەر داعش لە سنووری سەرگەڕان و چیای قەرەچووخ هێرشیان كردە سەر دوو گوند، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان لە ئەنجامی ڕووبەڕووبوونەوەی هاووڵاتیانی گوندی خدرجیجەی سەر بە شارەدێی دیبەگەیە لەگەڵ داعش، شەهید و برینداریان هەیە.


ئەو گوندانەی داعش هێرشی كردوونەتە سەر ناویان لهێبان و خزرجەن، بەوتەی هاووڵاتییەكی گوندی خدرجیجە”داعش هێرشی كردووە و بە ئار بی جی لە ماڵێكیان داوە و بەهۆیەوە شەهید و بریندار هەن”.

بەپێی زانیارییەكان، هاووڵاتیانی گوندی خدرجیجە خۆیان ڕووبەڕووی داعش بوونەتەوە و ئێستا هێزی پێشمەرگە بەڕێگەوەن بۆ شوێنەكە.